AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٨ ١٥:١٠

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق:

ئێران دراوسێی عێراقە و شان بە شانی ئێمە لەگەڵ داعش شەڕی کرد

ئێران دراوسێی عێراقە و شان بە شانی ئێمە لەگەڵ داعش شەڕی کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوە داڤوس جەختی کرد: تاران و بەغدا بەرژەوندی هاوبەشیان هەیە و ئێران وڵاتی دراوسێی عێڕاقە و لە بەرانبەر داعش لە پاڵ ئێمە وەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقییەکان، مەحەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی ئابووری داڤوس لە سویسڕا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتی قسەی کرد.

ناوبراو هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی سپا لە دژی تیرۆریستەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئێران و عێراق بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و زیادی کرد: ئێران وڵاتی دراوسێی عێڕاقە و لە بەرانگەر داعش لە پاڵ ئێمە وەستا.

سوودانی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەش وتی: ئێمە لەگەڵ کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان لە غەززە بەرەوڕووین و کۆمەڵگای جیهانی ئەو بابەتە پشت گوێ دەخات.

News ID 48738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha